به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە هۆی تەقینەوەی تێرۆریستی ڕۆژی سێشەمە لە بازاری قەرەباڵغی لە باشووری ڕۆژئاوای بەغدای پێتەختی ئێراق حەوت کەس کوژران و بریندار بوونە .
لە هەمان حاڵدا ئەمڕۆ لە پەلاماری تێرۆریستان بۆسەر بنکەیەکی سنووری نێوان هێزەکانی ئێراقی هەڵکەوتوو لە سنووری ئەردەن لانیکەم نۆ کەس بۆ وێنە ئەفسەرێکی پولیس ئێراق کوژران .
تێرۆریستانی تەکفیری بە پەلاماری بە هاوەن ئەو بنکە سنووریەیان کردە ئامانج . دوێنێ دووشەمەش بە هۆی تەقینەوەی تێرۆریستی لە بنکەی هێزە ئێراقیەکان لە ناوچەی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لانیکەم بیست سەربازی ئێراقی کوژران .
هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئەندامانی تاقمۆکەی تێرۆریستی داعش ئەمڕۆ لە پێنج میحوەرەوە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە ناوچەی شەنگال هەڵکەوتەو لە ڕۆژئاوای مووسڵ لە ب اکووری ئێراق پەلاماریان کرد کە بە کاردانەوەی هێزەکانی کورد ، تێرۆریستان پاشەکشەیان کرد .
هێزەکانی پێشمەرگەی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دوازدە گوندیان لە دەڤەری مووسڵ لە چنگ تێرۆریستان ڕزگار کرد .....
کۆتایی کورتە نامە/310